سه‌رۆکی ڕوسیا داوای هاوکاریه‌کی فراوانتر ده‌کات له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا بۆ به‌گژدا چونه‌وه‌ی تێرۆریزم.
ڤلادمیر پوتن ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گوتوویه‌تی ته‌قینه‌وه‌کانی بۆستن سه‌لماندنێکه بۆ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی قه‌وقاس گرتویه‌تیه‌به‌ر سیاسه‌تێکی دروسته و ڕۆژئاوا هه‌ڵه بووه وه‌ک ده‌ڵێت له‌و پشتیوانیه‌ی له میلیشیاکانی چه‌چانی ده‌کرد.
سه‌رۆکی ڕوسیا ده‌ڵێت هیواداره ئه‌و تراژیدیایه‌ی له بۆستن ڕوویداوه ببێته پاڵنه‌رێک بۆ لێک نزیک بوونه‌وه‌ی زیاتری نێوان مۆسکۆ و واشنتۆن به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه هاوبه‌شه‌کان بۆ سه‌ر هه‌ردوو وڵات.
ڤلادیمیر پوتن ده‌ڵێت ڕوسیاش قوربانی ده‌ستی تێرۆریزمی نێونه‌ته‌وه‌ییه.
ئه‌م راگه‌یاندنانه‌ی ڤلادیمیر پوتن له میانه‌ی پرسیار و وه‌ڵامێکی ته‌له‌فونیدا بوو که ڕاسته‌وخۆ له ڕێی ته‌له‌فزیۆنه‌وه په‌خش ده‌کرا.