ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن له ئاکامی شه‌ڕ و پـێـکدادانی نێوان چه‌کدارانی سووننه و هێزه‌کانی حکومه‌ت له شـارۆچکه‌یه‌کی باکوری به‌غدا، وه چه‌ند توندوتیژیـیه‌کی دیکه، به لایه‌نی که‌م 30 که‌س کوژراون.
شه‌ڕه‌که ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی سڵێمان به‌گ هه‌ڵگیرسـا، وه‌ک به‌شێـک له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی سووننه‌کان له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی دوێنێ له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه کرایه سه‌ر گۆڕه‌پانی مانگرتووانی سووننه له شـارۆچکه‌ی حه‌ویجه.
کاربه‌ده‌سـتان گوتیان داوای فڕۆکه‌ی هه‌لیکۆپـته‌ر کراوه بۆ وه‌ده‌رنانی چه‌کداره‌کان له سڵێمان به‌گ. به لایه‌نی که‌م 15 چه‌کدار و سه‌رباز له‌و شه‌ڕه‌دا کوژراون. هه‌روه‌ها له توندوتیژی دیکه‌دا 15 که‌سی دیکه‌ش کوژراون ، 7 یان به ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
به‌پـێی دوایـین ئامار، ژماره‌ی کوژراوانی ئاکامی پـێـکدادانه‌که‌ی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و مانگرتووانی سووننه له حه‌ویجه گه‌یشـتووه‌ته 53 که‌س.