Accessibility links

دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم: فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دیجله‌ شـکستی هێناوه‌ و ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌

  • Haider Kareem

سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هێزێكی‌ سوپای‌ عێراق له ‌قه‌زای‌ حه‌ویجه‌ی‌ سه‌ر به‌ فیرقه‌ی 12 و به‌ تایبه‌تی هێزه‌کانی فه‌رمانده‌ی عه‌مه‌لیاتی دیجله‌ هه‌ڵی‌كوتایه‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ عه‌ره‌بی‌ سووننه ‌‌و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س كوژران‌و برینداربوون.
دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگاری که‌رکوک له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی سه‌باره‌ت به‌ شاری که‌رکوک و ئه‌و شوێنانه‌ی که‌وا هێزه‌ ئاسایشیه‌کانی که‌رکوکییان لێن هه‌موو ئیحتیاتاتێک وه‌رگیراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگا نه‌درێت ئه‌و ئاژاوه‌یه‌ی که‌وا له‌ خۆرئاوای که‌رکوک هه‌یه‌ به‌ره‌و ڕووی شوێنه‌کانی دیکه‌ی پارێزگای که‌رکوک ببنه‌وه‌.
XS
SM
MD
LG