سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت ئه‌و سووره له‌سه‌ر سه‌ردانی که‌رتی غه‌ززه، هه‌رچه‌نده له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه داوای لێـکراوه دوایبخات.
ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت به نیازه سه‌ردانی غه‌ززه بکات له پاش گه‌شته‌که‌ی بۆ واشنتن که بڕیاره له 16 ی مانگی پـێنجدا ئه‌نجامی بدات.
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا چه‌ند ڕۆژێـک له‌مه‌وبه‌ر له ئسته‌نبوڵ دوای له ئه‌ردۆغان کرد ئه‌م سه‌ردانه‌ی بۆ غه‌ززه دوابخات، چونکه کاته‌که‌ی گونجاو نیـیه.
ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل و سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس، مه‌ترسیـیان هه‌یه له‌وه‌ی ئه‌م سه‌ردانه کۆمه‌ڵی چه‌کداری حه‌ماس به‌هێزبکات که کۆنترۆڵی غه‌ززه ده‌کات.
ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مه‌سه‌له‌ی دواخستنی سه‌ردانه‌که‌ی به دور زانی و داواکه‌ی کێری به جوان نه‌زانی.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا بوله‌ند ئارینج داواکه‌ی کێری به نادورست دانا و گوتی له ڕووی دیپـلۆماتیـیه‌وه نابه‌جێ و هه‌ڵه‌یه.