Accessibility links

دوکاندارەکانى موسڵ ماندەگرن و لە هەڵمەتێکیشدا 25 چەکدار دەستگیرکران


وەکو کاردانەوەیەک لە بەرامبەر بریارى دواخستنى هەڵبژاردن لەو پارێزگایە و گەمارۆدانى گۆرەپانى خۆپیشاندانەکانى موسڵ لە لایەن هێزە ئاسایشەکانەوە، خاوەن سەرجەم دوکان و فرۆشگاکانى موسڵ مانگرتنیان راگەیاند و بۆ ماوەى 24 کاتژمێر دوکانەکانیان داخست.
بەشێک لە خاوەن دوکانە مانگرتووەکان بۆ دەنگى ئەمریکا دوان و وتیان بڕیارى دواخستنى هەڵبژارد لەو پارێزگایە بڕیارێکى سیاسیە و مەبەست لێى دزینى دەنگى خەڵکى پارێزگاکەیە. هاوکات بۆ دورخستنەوەى موسڵ و شارە سونیەکانە لە نەخشەى عێراق .
لە لایەکى ترەوە و لە میانەى هەڵمەتێکى پشکنینى هێزەکانى فیرقەى دووى سوپاى عێراق لە چەند گەڕەکێکى رۆژهەڵاتى موسڵ، 25 چەکدار دەستگیرکران کە وەکو سەرچاوەیەک لەو فیرقەیە بۆ دەنگى ئەمریکا ڕاگه‌یاند 15 لە دەستگیرکراوان لە لایەن دادگاوە بە تۆمەتى مادەى 4 ى تیرۆر داواکراون و لەگەڵ 10 گومانباریش.
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG