کاربه‌ده‌سـتان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن تاڵیبان کۆمه‌ڵێـکی ده‌سـتگیرکردووه که به لایه‌نی که‌م له 9 که‌سی سیڤیل پـێـکهاتوون، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لیکۆپـته‌ره‌ی ده‌یگواستنه‌وه به‌هۆی خراپی که‌ش‌وهه‌واوه له ناوچه‌یه‌کی ژێر ده‌سـتی چه‌کداراندا به ناچاری نیشته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت 8 هاوڵاتی تورک له نێو ئه‌و هه‌لیکۆپـته‌ره‌دابوون که شه‌وی یه‌کشه‌ممه له پارێزگای لۆگاری نزیک سـنووری پاکسـتان نیشته‌وه. هه‌موو سه‌رنشینانی هه‌لیکۆپـته‌ره‌که له لایه‌ن چه‌کدارانه‌وه ڕفێندران.
بڕیاربوو هه‌لیکۆپته‌ره‌که له شـاری خۆسته‌وه به‌ره‌و کابولی پایته‌خت بڕوات. ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م ئه‌فغانیـیه‌ک و ڕووسیـیه‌ک له نێو سه‌رنشینه‌کانی هه‌لیکۆپته‌ره‌که‌دا بوون.
به‌ڵێن سـاڵح له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاوه ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه.