جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا داوا له سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌کات له پـێناو پـرۆسه‌ی ئاشتی، باشتر وایه سه‌ردانه چاوه‌ڕوان‌کراوه‌که‌ی بۆ که‌رتی غه‌ززه دوابخات.
جان کێری ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له ئسته‌نبوڵ گوتی کاتی سه‌ردانه‌که گونجاو نیـیه، چونکه ڕه‌نگه سه‌نگی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه لابدات که ده‌درێن له پـێناو بوژاندنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌ردۆغان گوتی به‌نیازه مانگی داهاتوو سه‌ردانی که‌رتی غه‌ززه بکات.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ له ئسته‌نبوڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان کۆبووه‌وه به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له باره‌ی پـرۆسه‌ی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کاندا.