کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق شه‌وی شه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا ڕێژه‌ی به‌شـداریکردن له پـرۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکاندا گه‌یشـتووه‌ته 50% .
مقداد ئه‌لشه‌ریفی به‌رپـرسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان له کۆمسیۆنی باڵا، ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی له‌و دوازده پارێزگایه‌ی عێراق که پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که ده‌یگرتنه‌وه، 6 ملیۆن و 447 هه‌زار ده‌نگیان داوه.
گوتیشی ڕێژه‌که بۆ 51 % پـترده‌بێت به زیاکردنی ژماره‌ی ده‌نگه‌کانی ده‌نگدانی تایبه‌ت، که هه‌فته‌یه‌ک پـێشتر بۆ هێزه‌کانی ئاسایش و له‌شـکر سـازکرا. هه‌روه‌ها گوتی هێشـتا زیاتر له 70 بنکه‌ی ده‌نگدان به‌هۆی دوریـیانه‌وه له ناوه‌ندی پارێزگاکان ئه‌نجامه‌کانیان نه‌گه‌یشـتووه.
ئه‌لشه‌ریفی جه‌ختی کرده‌وه سه‌ر به‌رزی ڕێژه‌که به ڕه‌چاوکردنی بارودۆخی ناهه‌مواری ئاسایشی له وڵاته‌که‌دا.
ڕێژه‌ی به‌شـداریکردن له به‌غدا ته‌نها 33% بوو، ئه‌مه‌ش نزمترین ڕێژه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ پارێزگاکانی دیکه‌دا. به‌ڵام پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌رزترین ڕێژه‌ی به‌شـداری هه‌بوو و گه‌یشـتووه‌ته 61%.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا خۆشـحاڵی خۆی به سـازدانی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ربڕی و گوتی ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێـکی دیکه‌یه له پـێناوی دیموکراتیـیه‌ت له عێراقدا.
فرانک فانفێر گوته‌بێژی باڵیۆزخانه‌که له وتووێژێـکیدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆ سه‌وا، گوتی ئه‌مه‌ریکا پـێرۆزبایی له گه‌لی عێراق ده‌کات به پابه‌ندبوونی به دیموکراتیـیه‌ت و ئاینده‌یه‌کی بێ ترس و تۆقاندن. گوتیشی سه‌ره‌ڕای مه‌ترسیـیه ئاسایشـیـیه‌کان به ملیۆنان عێراقی ده‌نگی خۆیان دا، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێـکی ڕوونه به ئاڕاسته‌ی دیموکراتیـیه‌ت و ڕه‌تکردنه‌وه توندڕه‌واندا.
فانفێر باسی له‌وه‌ش کرد، له‌سه‌ر داخوازی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ژماره‌یه‌ک له شـاند‌ی دیپـلۆماتی ئه‌مه‌ریکایی له عێراق چاودێری پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که‌یان کرد له چه‌ند بنکه‌یه‌کدا له به‌غدا و به‌سره و له نزیک هه‌ولێریش بۆ ئاواره عێراقیـیه‌کانی له‌وێ ده‌ژین.
جێی ئاماژه‌یه 6925 که‌س خۆیان کاندیدکرد بۆ پـڕکردنه‌وه‌ی 378 کورسی ئه‌نجومه‌نه‌کانی ئه‌و 12 پارێزگایه‌ی دوێنێ شه‌ممه پـرۆسه‌ی ده‌نگدانیان بۆ سـازکرا. بڕیاریشه له 18 ی مانگی پـێـنج پـرۆسه‌ی ده‌نگدان له هه‌ردوو پارێزگای موسڵ و ئه‌نبار به‌ڕێوه‌بچن. 1213 که‌س خۆیان کاندیدکردووه بۆ پـڕکردنه‌وه‌ی 39 کورسی موسڵ و 30 کورسی ئه‌نبار.
سه‌باره‌ت به سـکاڵای خه‌ڵـکی له به‌رامبه‌ر نه‌بوونی ناوه‌کانیان له بنکه‌کانی ده‌نگدان، وه مه‌سه‌له‌ی واده‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان، گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا له میانه‌ی به‌رنامه‌کانی ڕادیۆ له کاژمێر ده‌ی به‌یانی یه‌کشه‌ممه به کاتی واشنتن ڕاپـۆرتێـکی دا.