کاربه‌ده‌ستانی عێراقی له به‌غدا ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردنه‌کانی وڵاته‌که به‌گشتی به شێوه‌یه‌کی گونجاو به‌ڕیوه چووه.
ڕۆژنامه‌وان هیوا عوسمان، سه‌رۆکی به‌شی عێراق له ڕێکخراوی په‌یامنێرانی جه‌نگ و ئاشتی ده‌ڵێت ڕێژه‌ی به‌شداربووان به‌و مانایه نییه متمانه به پرۆسه‌ی دیموکراتی یان به پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که هه‌بێت هێنده‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت تا ئه‌ندازه‌یه‌ک جۆرێکه له بڕوابوون یان تێگه‌یشتنه له‌و پرۆسه‌یه که عێراقیه‌کان هه‌ست ده‌که‌ن پێویسته به شێوه‌یه‌کی دروست به‌کاربهێنرێت وه‌ک ئامڕازێکی نوێ بۆ گۆڕانکاری.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، ڕۆژنامه‌وان هیوا عوسمان باسیش له‌وه ده‌کات چۆن هه‌تا ئێستاش لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق خۆیان ڕێگرن له په‌سه‌ندکردنی یاسای لایه‌نه سیاسیه‌کان له وڵاته‌که‌دا و ده‌شڵێت ده‌نگدانه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه تا ڕاده‌یه‌ک ده‌کرێت وه‌ک ئاستی متمانه‌ی خه‌ڵک به حیزبه سیاسیه‌کانی عێراق لێی بڕوانرێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: