میدیای ده‌وڵه‌تی چین ده‌ڵێت ژماره‌ی قوربانییه‌کانی بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌که‌ی هه‌رێمی سایچونی ڕۆژئاوای چین گه‌یشتووه‌ته 113 که‌س، له کاتێکدا زیاتر له 2600 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
ئاژانسی شینوای ده‌نگوباسی ڕه‌سمی چین ڕایگه‌یاند بۆی هه‌یه ژماره‌ی قوربانیان زیاتریش بکات له کاتێکدا گه‌ڕانی تیمه‌کانی به‌هانا چوون به‌رده‌وامه له ناوچه‌کانی که زۆر به خراپی بومه‌له‌رزه‌که کاری تێکردووه.
میدیای ڕه‌سمی حکومه‌ت ده‌ڵێت ناوچه‌ی لوشان که له هه‌مو شوێنێک خراپتر بومه‌له‌رزه‌که کاریتێکردووه تا ئێستا تیمه‌کانی فریاگوزاری نه‌یان توانیوه بگه‌نه ناوچه‌که له کاتێکدا هێڵی ته‌له‌فۆنی ناوچه‌که‌ش بڕاوه.
وێنه‌ی سه‌ته‌لایتی له‌لایه‌ن له‌شکری چینه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه و له ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تیش بڵاو کراوه‌ته‌وه نیشان ده‌دات خانوکان ڕووخاون و ناوچه‌که په‌رشوبڵاو بۆته‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیری چین لی کێقیانگ چووه ناوچه‌که بۆ چاودێری کردنی هه‌وڵه‌کانی ڕزگارکردن.