دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌کانی بۆستن، ڕوسیا و وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا په‌یمانیان دا زیاتر پێکه‌وه کار بکه‌ن له هه‌وڵه‌کانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرسم.
کۆشکی سپی و کرملن به‌یاننامه‌یان ده‌رکرد که تیایدا ده‌ڵێن هه‌ردوو ڕێبه‌ر ڕۆژی شه‌ممه پێکه‌وه قسه‌یان کردووه پاش ده‌ستگیرکردنی گومانباری دووه‌می ته‌قینه‌وه‌کانی بۆستن که چێچنی نژاد بوو به ناوی جۆهه‌ر سه‌رنایڤ.
کرملن ڕایگه‌یاند ڤلادمێر پوتینی سه‌رۆکی ڕوسیا هاوخه‌می خۆی بۆ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما دوپات کردووه بۆ گیان له‌ده‌ستدانی خه‌ڵکی له ڕووداوه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا. به‌ڕێز پوتین هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت تاوتوێی ئه‌وه بکات چۆن هه‌ردوو وڵات بتوانن پێکه‌وه کار بکه‌ن بۆ ئاسایشی وڵاته‌کانیان.
کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند سه‌رۆک ئۆباما په‌سنی هاوکارییه‌کانی ڕوسیای داوه له هه‌وڵه‌کانی دژه تیرۆر دا به‌تایبه‌تی له پاش ته‌قینه‌وه‌کانی بۆستن.