هاوکاتی ئاماده‌کاریه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ دابین کردنی کۆمه‌کی که‌ره‌سته و که‌ل و په‌لی له‌شکری جگه له چه‌ک بۆ ئۆپزسیۆنی سو‌ریا ، ڕژیمی سو‌ریا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیه‌کی تر ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپاوه که ده‌شێت ببێته مایه‌ی دیاریکردنی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانێکی به‌هێزی کۆمه‌ڵگای نیونه‌ته‌وه‌یی له قه‌یرانی سوریادا.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس له‌م هه‌واڵه‌یدا ئاماژه‌ی کردووه به‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌وانه‌یه گۆڕانکاریه‌ک له گه‌مارۆ چه‌کیه‌که‌یدا بکات به شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌کردنی ناردنی چه‌ک هه‌ر ته‌نها ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د بگرێته‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکه که ده‌شێت گه‌یاندنی چه‌ک به لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن ئاسان بکات.
له کۆتایی مانگی پێنج‌دا ئه‌و گه‌مارۆ چه‌کیه‌ی له‌سه‌ر سوریایه واده‌که‌ی ته‌واو ده‌بێت.
له ئێستاشدا جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له تورکیایه و وه‌هاش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی ئه‌ستانبوڵدا که سه‌رکردایه‌تی ئۆپزسیۆنی سو‌ریا و هاوپه‌یمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی به‌شدار ده‌بن ئه‌و پلانانه ڕابگه‌یه‌نێت بۆ دابین کردنی که‌ره‌سته و که‌ل و په‌لی له‌شکری جگه له چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی به بڕی 130 ملیۆن دۆلار بۆ هێزه‌کانی ئۆپزسیۆنی سو‌ریا.
شه‌ڕ له سو‌ریا به‌رده‌وامه و هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزه سه‌ربازیه‌کانی حکومه‌تی سو‌ریا و چه‌کداره‌کانی سه‌ر به حکومه‌تیش شه‌ڕێکی قورسیان کردووه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵداواندا له هه‌رێمی حومس له نزیک سنوری لوبنانه‌وه.
هاوکات چالاکوانان ده‌ڵێن شه‌ڕێکی قورسیش له نزیک دیمه‌شقی پایته‌خته‌وه ڕوویداوه و وه‌ک ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێری مافی مرۆڤ بنکه له له‌نده‌ن ده‌ڵێت زیانی گیانی له‌هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕه‌کان که‌وتوون به‌ڵام هێشتاش ناتوانن هیچ یه‌کێک له‌و ژمارانه پشتڕاست بکه‌نه‌وه.