دانیشتوانی عێراق ده‌ستیان کردووه به ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنه خۆجێیه‌کاندا و ئه‌مه‌ش یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنه له وڵاته‌که‌دا بکرێت له‌وه‌تای کشانه‌وه‌ی له‌شکری ئه‌مریکا له ساڵی 2011دا.
هه‌رچه‌نده ئه‌م ده‌نگدانه‌ی ئه‌مڕۆ کاریگه‌ری نابێت به‌سه‌ر سه‌رکردایه‌تی نیشتیمانیانه‌ی وڵاته‌که‌وه به‌ڵام ده‌کرێت وه‌ک پێوانه‌یه‌کی گرنگ لێی بڕوانرێت بۆ ئاستی پشتیوانی ده‌نگده‌ران له لایه‌نه سیاسیه‌کان، به‌ر له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی بڕیاره له ساڵی 2014دا بۆ په‌رله‌مانی وڵاته‌که بکرێت.
ده‌نگدان زوویه‌کی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له 12 پارێزگای وڵاته‌که‌دا له‌سه‌رجه‌م 18 پارێزگاکه‌ی عێراقدا ده‌ستیپێکردووه و وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی هه‌ڵبژاردنیش گوتوویانه نزیکه‌ی 14 ملیۆن که‌س له عێراقدا مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا بۆ ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکان زیاتر له 8000 که‌س خۆیان کاندید کردووه بۆ 378 کورسی ئه‌ندامێتی له‌و 12 پارێزگایه‌دا که هه‌ڵبژاردنی تیادا ده‌کرێن.
به‌هۆی ڕه‌وشی ئاسایشیه‌وه له نێوه‌ندی قه‌یرانی ئاینزایی وڵاته‌که‌دا وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی باڵای عێراق ده‌ڵێن ده‌نگدان له هه‌ردوو پارێزگای ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا دواخراوه بۆ واده‌یه‌کی تر.
له سێ پارێزگاکه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ( هه‌ولێر – سلێمانی – دهۆک ) هه‌ڵبژاردن ناکرێت و پێویسته حکومه‌تی هه‌رێم خۆی واده‌یه‌ک بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی هه‌رسێ پارێزگا دیار بکات.
له پارێزگای که‌رکوکیش به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵبژاردن ناکرێت چونکه هێشتاش له په‌رله‌مانی عێراقدا کۆده‌نگیه‌ک نه‌هاتۆته ئاراوه له‌سه‌ر داڕشتنی به‌نده‌کانی یاسایه‌کی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک.
ئه‌مڕۆ له عێراق باری ئاسایشی به توندی گیرابوو وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژیه سیاسیه‌کان له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا که بوونه مایه‌ی کوژرانی ده‌یان که‌س.
گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا بوو: