ڕووداوه‌کانی پاش هه‌ڵبژاردنه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ساڵی 2009 ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران نه‌ک هه‌ر ته‌نها له یاده‌وه‌ری خه‌ڵکدا ماونه‌ته‌وه به‌ڵکو هێشتا کاریگه‌رییه‌کانی ڕووداوه‌کانی پاش ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له هزری زۆرێک له وڵاتیانی ئێرانی‌دا پرسیاری نوێ دروست ده‌که‌ن.
چوار ساڵ پاش ئه‌و هه‌ڵبژاردنه هێشتاش دووان له کاندیده‌کانی ئه‌و کاته بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی (میر حوسه‌ین موسه‌وی – مه‌هدی که‌ڕوبی) له ماڵه‌کانی خۆیاندا ده‌ستبه‌سه‌رن، سه‌دان چالاکوانیش له زیندانه‌کانی ئێران‌دا ماونه‌ته‌وه.
یه‌کێک له هه‌ره دیارترین به‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه مشت و مڕ له‌سه‌ره پێکهێنان و ڕێکخستنی به‌ره‌یه‌ک بوو به ناوی ئۆپزسیۆنی سه‌وزه‌وه.
ئه‌ی ئه‌مجاره‌یان له پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مساڵی سه‌رۆکایه‌تی ئێران چاوه‌ڕوانی چ جۆره به‌ره‌نجامێک بکرێت؟ له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی وه‌ک له ناو ئێرانه‌وه ده‌گوترێت شییانی زۆره کاندیده‌کانی ڕیفۆرم خوازان له‌و له بێژنگ دانه‌ی شورای نیگه‌هبان ده‌یکات ده‌رنه‌چن.
بابه عه‌لی میهرپه‌روه‌ر: ئه‌وه‌ی له ئێران ده‌کرێت هه‌ڵبژاردن نییه به‌ڵکو نومایشتێکه ده‌کرێت و ئه‌و جیاوازیانه‌ش که باس ده‌کرێن ڕواڵه‌تین.
ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری: له ناو وڵاته دیکتاتۆری و تۆتالیتاریه‌کاندا ئێران تاقانه‌یه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی سه‌رۆک هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی نییه.
به‌لای زۆرێک له چاودێرانه‌وه چوار لایه‌ن پێشه‌بڕکێی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌که‌ن؛
کۆنه‌پارێزان، که زیاتر سه‌ر به ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێرانه.
کۆنه پارێزه ڕاستڕه‌وه‌کان، که له مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێستای ئێران و هاوپه‌یمانه‌کانیدا خۆی ده‌بینێته‌وه و ناکۆکن له‌فه‌ڵ ڕابه‌ردا.
نێوه‌ندگیره‌کان، ئه‌وانه‌ن له ده‌وری ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی کۆبوونه‌وه‌ته‌وه.
ڕیفۆرم خوازه‌کانیش ئه‌وانه‌ن که بڕوایان وایه پیویسته گۆڕانکاری له ناو ڕژێمی کۆماری ئیسلامی‌دا بکرێت. موحه‌مه‌د خاته‌می سه‌رۆکی پێشووی ئێران یه‌کێکه له سه‌رکرده دیاره‌کانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه.
له‌م مێزگرده‌دا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی 2013 ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران، به‌ڵێن ساڵح میواندری سیاسه‌تمه‌داری دێرین بابه عه‌لی میهرپه‌روه‌ر وه ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه ده‌کات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: