Accessibility links

163 بەندکراو لە گرتووخانەى بادۆشى موسڵ بە لێبوردنى تایبەت ئازادکران


163 بەندکراو لە گرتووخانەى بادۆشى شارى موسڵ بە لێبوردنى تایبەت ئازادکران و کۆمیتەى کاروبارى زیندانیانیش دەڵێت تەنها لە گرتووخانەى بادۆش زیاتر لە 3 هەزار بەندکراو لێبوردنى تایبەت دەیانگرێتەوە.
جەبر عەبد ڕەبۆ، سەرۆکى کۆمیتەى کاروبارى زیندانیان لە پارێزگاى نەینه‌وا کە هاوکات سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵیشە تایبەت بۆ دەنگى ئەمریکا ئاشکراى کرد کەوا دواى رەزامەندى کۆمیتەى ڕاسپـێردراو بە داواکارى خۆپیشاندەران لە عێراق و وەکو هەنگاوى یەکەم 163 زیندانى ئازاد کران گوتیشى لە ماوەى داهاتوو هەنگاوى تریشى بەدواوە دێت، بەڵام پـرۆسەکە بە چەند قۆناغێک دەبێت راشیگەیاند تەنها لە گرتووخانەى بادۆشى موسڵ نزیکەى 3076 بەندکراو بەر لێبوردنى تایبەت دەکەون.
لە لایەکى ترەوە هەر ئەمڕۆ کۆمیتەى باڵاى کاروبارى گیراوان لە موسڵ لەگەڵ کەس‌وکارى گیراوان و نوێنەرى خۆپیشاندەران لەسەر هەمان پرس کۆبووە و پـێـیان راگەیاندن کەوا حکومەت کارى جدى دەکات بۆ ئازادکردنى بەندکراوانى بێ تاوان و یەکلاکردنەوەى دۆسیەى تاوانبارانیش.
یەکێک لەبەشداربوانى کۆبوونەوەکە کە برایەکى زیاتر لە 6 ساڵە لە گرتووخانەکانى ئاسایشى هەولێر بەندکراوە لە رێگاى دەنگى ئەمریکا داواى لە مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان کرد کەوا پێش حکومەتى عێراق بکەوێت و دەست پێشخەریەک بکات بۆ ئازادکردنى گیراوانى خەڵکى شارى موسڵ، ئەوانەى لە گرتووخانەکانى هەرێمى کوردستان دەست بەسەرن.
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG