Accessibility links

شیروان شه‌میرانی باس له‌ ململانێی و ڕکه‌به‌رایه‌تی نێوان مالیکی و سه‌در ده‌کات

  • Haider Kareem

ململانێی و ڕكه‌به‌رایه‌تی نێوان مالیكی‌ و ‌سه‌در هه‌تا دێت توندتر ده‌بێته‌وه‌، به ‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان و په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی له‌ عێراقدا.
شیروان شه‌میرانی تووێژه‌ر و شاره‌زای سیاسی عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پشتیوانی سه‌در به‌ هێزتره‌ له‌ مالیکی ئه‌گه‌ر باس له‌ پشتیوانی جه‌ماوه‌ر یان وه‌ک تاکه‌که‌سه‌کان و وه‌ک خێزانه‌کان بکه‌ین. به‌ڵام له‌ حاڵه‌ته‌کانی وه‌ک هه‌ڵبژاردنه‌کاندا زیاتر ئه‌و جۆره‌ شتانه‌ ده‌ورنابینن یان هه‌ندێک هۆکار هه‌ن کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگدانه‌ی که‌وا ده‌کرێت، له‌وانه‌ش مه‌سه‌له‌ی پاره‌ و پاشان ده‌سه‌ڵاتیش. ده‌شڵێت خۆی له‌ هه‌موو هه‌ڵبژاردنێکدا نسبه‌تی بیست له‌سه‌تا هه‌میشه‌ داده‌ندرێت بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌. چونکه‌ هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵات کاریگه‌ریه‌کی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ده‌روون و له‌سه‌ر عه‌قڵ و بیروهۆشی ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌نگ ده‌ده‌ن.
XS
SM
MD
LG