ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی FBI ده‌ڵێت لێـکۆڵینه‌وه‌کان له باره‌ی دوو ته‌قینه‌وه خوێناویـیه‌که‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ی بۆستن، ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ده‌گرێته‌وه.
دیک ده‌ی‌لۆریـیا به‌رپـرس له ده‌زگای FBI ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتان ده‌گه‌نه ئه‌وسه‌ری جیهان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌م تاوانه قێزه‌وه‌نه به‌رپـرسیارن. ده‌زگای FBI سه‌رپه‌رشتی لێـکۆڵینه‌وه‌کان ده‌کات.
کاربه‌ده‌سـتێـک له کۆشـکی سـپی گوتی به ڕوونی دیاره کارێـکی تێرۆرسـتی بووه.
هه‌تا ئێسـتا 3 که‌س له ئاکامی هێرشه‌که‌وه گیانیان له‌ده‌سـتداوه، له‌وانه کوڕێـکی منداڵێـکی ته‌مه‌ن 8 سـاڵ . کاربه‌ده‌سـتێـکی پـۆلیسی بۆستن گوتی 176 که‌س برینداربوون که 17 برینه‌کانیان سه‌خته. ژماره‌یه‌ک له برینداره‌کان ده‌ست و قاچیان له‌ده‌سـتداوه.
هه‌تا ئێسـتا که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌م هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه.