Accessibility links

سه‌رۆکی نوێی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌دوێت

  • Ahmad Barzani

دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر

دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر

په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌ستنیشانکردنی دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر بۆ پۆستی سه‌رۆکی د‌ه‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی هه‌رێم په‌سه‌ند کرد.

له وتووێژێکدا له‌‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، حاکم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ده‌ڵێت کار‌ه‌کانی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ به‌بێ گرفت نابێت، به‌ڵام ده‌ستپێکردنی کاره‌كانی ده‌سته‌که پشتیوانیـیه‌کی زۆری گه‌لی کوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌کان به‌ده‌سـت‌ده‌هێنێت.

ناوبراو ده‌ڵێت هه‌نگاوی یه‌که‌م دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌کی تۆکمه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌یه که ئه‌م ده‌سته‌یه بوونی خۆی له گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمی کوردستاندا بسه‌لمێنێت و ده‌سته‌یه‌ک بێت که به توندی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی بکات.

دکتۆر ئه‌حمه‌د هه‌روه‌ها هیوا ده‌خوازێت که هه‌رێمی کوردستان "وڵاتێکی خاڵی بێت له گه‌نده‌ڵی و ده‌ستدرێژی نه‌کرێته سه‌ر سامانی گشتی."

XS
SM
MD
LG