Accessibility links

حوسنی موباره‌ک له‌ زینداندا ده‌هێڵرێته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ دادگا بڕیاری ئازادکردنی دا

  • VOA News

دادگایه‌کی پـیاداچوونه‌وه‌ له‌ میسر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بڕیاری ئازادکردنی حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی پـێشووی وڵاته‌که‌ی دا له‌ دۆسێی په‌یوه‌ست به‌ کوشتنی خۆپـیشـانده‌راندا، به‌ڵام له‌ زینداندا ده‌هێڵرێته‌وه‌ به‌ تاوانی گه‌نده‌ڵی له‌ ده‌سه‌ڵاتدا.
پارێزه‌ره‌ی موباره‌ک به‌ نیازبوو ئازادی بکات به‌و پـێـیه‌ی ته‌مه‌نی 84 سـاڵه‌ و دوو سـاڵه‌ له‌ زینداندایه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی تاوانی ئاڕاسته‌بکرێت و‌ هه‌روه‌ها ماوه‌ی ده‌سـتگیرکردنه‌که‌ی زیاتره‌ له‌وه‌ی یاسای وڵاته‌که‌ ڕێگه‌ی پـێده‌دات.
ڕۆژی شه‌ممه‌ دانیشـتنێـکی دادگایی‌کردنی موباره‌ک کۆتایی‌هات کاتێـک له‌ ناکاو دادوه‌ره‌که‌ گوتی به‌هۆی هه‌ستکردن به‌ خه‌جاڵه‌ت دۆسێـیه‌که‌ ڕه‌وانه‌ی دادگای پـیاداچوونه‌وه‌ی قاهیره‌ ده‌کات.
XS
SM
MD
LG