عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕابه‌ری زیندانکراوی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ده‌ڵێت پـرۆسه‌ی ئاشـتی له قۆناغێـکی هیوابه‌خشدایه و ئومێده‌واره وتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیادا سه‌رکه‌وتووبن.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه پاش سه‌ردانی شـاندێـکی په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به پارتی ئاشـتی و دیموکراسی بۆ به‌ندیخانه‌ی دورگه‌ی ئیمرالی و کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ئه‌ندامانی شـانده‌که به په‌یامێـکی گه‌ڕانه‌وه و له به‌رده‌م باره‌گای پارته‌که‌یان له ئسته‌نبوڵ ده‌قه‌که‌یان بۆ ئاژانسه‌کانی ده‌نگ‌وباس خوێنده‌وه.
ئۆجه‌لان جگه له‌وه‌ی له په‌یامه‌که‌یدا گه‌شبینی خۆی به پـرۆسه‌که نیشـانداوه، هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌و که‌سانه‌شی کردووه که پـشـتیوانی له تورکیایه‌کی دیموکرات ده‌که‌ن.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه پـێنجه‌مین شـاند‌ی یاسادانه‌رانی کورده له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا سه‌ردانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌که‌ن له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له تورکیا.