میدیای فه‌رمی سوریا نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی گوناهبار کردووه به‌وه‌ی گه‌واهده‌رێکی نا دروسته.
ئه‌م گوناهبارکردنه له ده‌مێکدایه له‌خزه‌ر براهیمی له خۆ ئاماده‌کردندایه بۆ پێشکه‌شکردنی ڕاپۆرتێک له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا سه‌باره‌ت به قه‌یرانی دوو ساڵه‌ی سوریا.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت ڕۆژنامه‌ی ئه‌لثه‌وره که سه‌ر به حکومه‌تی سوریایه، نوسیویه له‌خزه‌ر براهیمی بێ لایه‌ن نه‌بووه له قه‌یرانی سوریادا هه‌ر بۆیه‌شه ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌یکردووه له مه‌ینه‌تیه‌کان و ئازاری گه‌لی سوریا که‌م ناکاته‌وه.
نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب وه‌ها بڕیاره ڕۆژی 5شه‌ممه ڕاپۆرته‌که‌ی له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا پێشکه‌ش بکات.
به‌ڕێز براهیمی نه‌یتوانیوه به‌ره‌وپێشچوون به‌ده‌ست بێنێت له ئه‌رکه‌که‌یدا بۆ به‌ره‌وپێشچونی پرۆسه‌ی ئاشتی له سوریادا که یه‌که‌م جار له مانگی شه‌شی ڕابردوودا له ژنێف هاوکاتی کۆنفرانسێکی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و پڕۆژه‌ی ئاشتیه هاته ئاراوه.
یه‌کێک له هۆکاره‌کانی توڕه‌بوون و ناڕه‌زایی حکومه‌تی سوریا له له‌خزه‌ر براهیمی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی له مانگی 12 دا دابووی سه‌باره‌ت به فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د که گوتبووی چل ساڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د زۆر درێژه‌ی کێشاوه.