وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ (شی جینپینگ) سه‌رۆکی چین گووتویه‌تی ئێستا کاتێکی هه‌ستیاره.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، جان کێری و سه‌رۆکی چین باسیان له به‌رنامه‌ی ناو‌کی کۆریای باکور کردووه و هه‌روه‌هاش له ژماره‌یه‌ک دۆسێی تریش.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و سه‌رۆکی چین هاوکات بووه له‌گه‌ڵ چاودێری و چاوه‌ڕوانیه‌کانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا تا بزانن ئایا پیۆنگ یانگ تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌که ناوکیه‌که‌ی ده‌کات یان نا وه‌ک پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی کردنی ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌ی ده‌کرد.
گه‌وره دیپلۆماتی ئه‌مریکایی داوای له کاربه‌ده‌ستانی وڵاتی چین کردووه وه‌ک به‌هێزترین هاوپه‌یمانی کۆریای باکور تا کاریگه‌ریه‌کانی خۆیان به‌کاربهێنن و پیۆنگ یانگ له هه‌ڕه‌شه‌کانی ده‌یکات په‌شیمان بێته‌وه.
جان کێری ئاماژه‌شی به‌وه کردووه سه‌ختیه‌کانی تری ڕووبه‌ڕووی چین و وڵاتانی دراوسێشی ده‌بێته‌وه، به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی قه‌یرانی سوریایه و گوتوشیه‌تی ئابوری له جیهاندا پێویستی به تۆکمه‌کردن هه‌یه.
له وتارێکی ئه‌م دواییه‌یدا سه‌رۆکی چین به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی کۆریای باکور بێنێت گوتوویه‌تی نابێت ڕێگه بدرێت به هیچ وڵاتێک ناوچه‌که و ته‌نانه‌ت جیهانیش بخاته ناو ئاژاوه و گێره‌شێوێنیه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌لپه‌رستانه.
هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ (وانگ یی) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی چیندا کۆبووه‌وه و له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌شدا داوای ئاشتی و دیالۆگ نیمچه دوڕگه‌یه‌کی کۆریای بێ چه‌کی ناو‌کی کردووه.