Accessibility links

ئیسرائیل تۆپـبارانی شوێنێـکی ناو سوریا ده‌کات که‌ لێوه‌ی ته‌قه‌ له‌ هێزه‌کانی کرابوو


له‌شـکری ئیسرائیل ده‌ڵێت هێزه‌کانی تۆپـبارانی شوێنێـکیان له‌ ناو سوریا کردووه‌ که‌ ده‌که‌وێته‌ به‌رامبه‌ر به‌رزایـیه‌کانی جۆلان و لێوه‌ی ته‌قه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی سه‌ربازه‌کانی کرابوو.
له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کی کورتدا له‌شـکری ئیسرائیل گوتی ئێواره‌ی هه‌ینی له‌ خاکی سوریاوه‌ ته‌قه‌ له‌ سه‌ربازه‌کانی کراوه‌ له‌ به‌رزایـیه‌کانی جۆلان و ئه‌وانیش ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامیان داوه‌ته‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ له‌وه‌تای شه‌ڕی ناو سوریا ده‌سـتیپـێـکردووه‌، چه‌ند جارێـک له‌ دیوی سوریاوه‌ ته‌قه‌ له‌ به‌رزایـیه‌کانی جۆلان کراوه‌.
XS
SM
MD
LG