سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق داوای له کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق کردووه تا ئاماده‌کاری بکرێت بۆ کردنی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمه‌که‌دا.
وه‌ک عه‌لی قادر، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان له هه‌رێمی کوردستان به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکای گووت ده‌سته‌ی باڵا له توانایدایه به‌ر له ڕۆژی 8 ی مانگی نۆ ئاماده‌کاریه‌کان بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژارنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانیش ته‌واو بکات و هه‌ڵبژاردنیش بکرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که هێشتا هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن به فه‌رمی ده‌ستی پێنه‌کردووه به‌ڵام هه‌ست ده‌کرێت لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان که‌وتوونه‌ته ڕاگه‌یاندن بڵاوکردنه‌وه.
یه‌کێک له‌و مه‌سه‌لانه‌ی مشت و مڕێکی گه‌رم و گوڕی ناوه‌ته‌وه له نێوه‌نده‌کاندا دۆسێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێمه. خواستێک هه‌یه له‌لایه‌ن پارتی و یه‌کێتیه‌وه تا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم گه‌ڕی سێهه‌می سه‌رۆکایه‌تی وه‌ربگرێته‌وه، له ده‌مێکدا لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن پاش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شیان له ڕاگه‌یاندنێکیاندا ئه‌وه ڕه‌تده‌که‌نه‌وه گه‌ڕێکی تری سه‌رۆکایه‌تی بدرێته‌وه به بارزانی و یانیش ماوه‌که‌ی بۆ درێژ بکرێته‌وه.
لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن ده‌ڵێن پێویسته لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێم ڕێز له یاساکانی خۆیان بگرن و به‌پێی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم پۆستی سه‌رۆک نابێت له دوو گه‌ڕ زیاتر بێت.
جا ئازیزانم هه‌ر له ئێستاوه ژماره‌یه‌ک پرسیار هه‌ن پێویسته بکرێن له‌وانه ئایا کاریگه‌ری هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی و په‌رله‌مانیش له‌سه‌ر ئاینده‌ی هه‌رێمی کوردستان چۆن ده‌بن؟
ئایا پێویسته پێکهاته‌ی کورد له عێراقدا له پاش ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه چاوه‌ڕوانی گۆڕانکاریه‌کی فه‌نده‌مێنتاڵیانه بن له سیستمی سیاسی‌دا؟
ئایا ئه‌مجاره‌یان گۆڕانێک له هاوسه‌نگی هێزدا دێته ئاراوه؟
ده‌نگده‌ری کورد له‌سه‌ر چی و بۆچی ده‌نگ ده‌دات؟ ئایا هه‌ڵبژاردن هه‌ر ته‌نها له پێناو هه‌ڵبژاردندا ده‌کرێت یان وه‌ک پره‌نسیپێکی دیموکراسی بۆ گه‌شه‌کردن و جێگیر کردنی مافه سیڤیڵیه‌کانه؟
به‌ڵێن ساڵح له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆندا میوانداری دکتۆر جوتیار عادل پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌کات و هه‌روه‌هاش ئارام جه‌مال، سه‌رۆکی نێوه‌ندی کورد بۆ هه‌ڵبژاردن.
ده‌قی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکاوه: