کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وامه له‌سه‌ر جم و جۆڵه ناوکیه‌کانی وێڕای ئه‌و سزا ئابوریانه‌ی به هۆی ئه‌و به‌رنامه ناوکیه‌وه سه‌پێندراونه‌ته سه‌ر وڵاته‌که.
دکتۆر میرۆ عه‌لیار، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دا نییه ئێران ده‌ستبه‌رداری ئه‌و به‌رنامه ناوکیه‌ی بێت چونکه کۆماری ئیسلامی مانه‌وه‌ی خۆی له‌و به‌رنامه‌یه‌دا ده‌بینێت.
کاریگه‌ری سزاکان به‌سه‌ر ئێرانه‌وه ده‌رکه‌وتوون و وه‌ک چاو‌دێر له ناو وڵاته‌که‌وه ده‌ڵێن بار و گوزه‌رانی خه‌ڵکی ئێران ڕووه و خراپ بوون ده‌ڕوات. دکتۆر عه‌لیار هاوڕایه و ده‌ڵێت گرانی و هه‌ژاریه‌کی به‌رچاو له ئێران‌دا هه‌ن، به‌ڵام ده‌شڵێت پێشتریش گه‌لانی ئێران هه‌ر له بارێکی ناهه‌مواردا ژیاون.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر میرۆ باسیش له‌وه ده‌کات چۆن پێش ئه‌م سزایانه‌ی سه‌پێندراونه‌ته سه‌ر ئێران ، ڕژێمی کۆماری ئیسلامی داهاتی نه‌وتی وڵاته‌که‌ی بۆ له‌شکر و دابینکردنی که‌ره‌سته و که‌ل وپه‌لی سه‌ربازی ته‌رخان کردبوو.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه :