Accessibility links

ڕێکخراوی سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێراق ده‌ڵێت جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ی سوریا به‌شێـکه‌ له‌وان

  • VOA News

کۆمه‌ڵی چه‌کداری توندڕه‌وی ئیسلامی عێراق که‌ خۆی به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق ناوده‌بات، ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ی توندڕه‌وی سوریا به‌شێـکه‌ له‌وان و ئێسـتا پـێکه‌وه‌ یه‌ک ناویان هه‌یه‌.
ئه‌بو به‌کر ئه‌لبه‌غدادی ڕێبه‌ری ئه‌م ڕێـکخراوه‌ سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌یه‌ له‌ عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ په‌یامێـکی ده‌نگیدا که‌ له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکرایه‌وه‌، گوتی جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ی سوریا به‌شێـکه‌ له‌ ڕێـکخراوه‌که‌یان و ئیدی کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ له‌ به‌رده‌می خه‌ڵـکی شام و هه‌موو جیهاندا ئه‌مه‌ ڕابگه‌یه‌نن.
گوتیشی ناوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ نامێنن و پـێکه‌وه‌ ده‌بنه‌ "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و شام."
له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ لوئه‌ی ئه‌لمقداد به‌رپـرسی کاروباری میدیا و سیاسی له‌شـکری ئازادی سوریا، ڕه‌خنه‌ی له‌م هه‌نگاوه‌ گرت و گوتی ئامانجی ئۆپـۆزسیۆنی چه‌کداری سوریا، ڕووخاندنی ڕژێمی به‌شـار ئه‌سه‌ده‌ و به‌دیهێنانی وڵاتێـکی دیموکراته‌.
لوئه‌ی ئه‌لمقداد که‌ بۆ ئاژانسی فرانس پـرێس لێدوانی ده‌دا، گوتیشی نه‌ ئه‌وان و نه‌ که‌سی دیکه‌ بۆی نیـیه‌ شێوازی ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی سوریا ده‌سـتنیشـان بکات، به‌ڵـکو خه‌ڵـکی سوریا خۆیان له‌ ڕێـگه‌ی سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه‌ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
XS
SM
MD
LG