Accessibility links

حه‌سه‌ن راوی: مایه‌ێ دڵخۆشیه‌ کورد له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئوستانی دیاله‌ به‌ یه‌ک لیست داده‌بزێت

  • Jani Diylan

Hassan Rawi حه‌سه‌ن راوی

Hassan Rawi حه‌سه‌ن راوی

چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک ماوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئوستانه‌کانی عێراق وه‌ ئوستانئ دیاله‌ که‌ به‌شێکی زۆری کورده‌ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ به‌شداری ده‌کات.
له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند، پێشمه‌رگه‌ێ دیرین و به‌رپرسی ڕادێۆی مه‌ده‌نیه‌ت له‌ خانه‌قین کاک حه‌سه‌ن راوی سه‌باره‌ت به‌وهه‌ڵبژاردنانه‌ ده‌ڵێت " به‌ ڕاستی ئه‌م هه‌ڵبژادنه‌ تاێبه‌تمه‌ندی خۆێ هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یاندنه‌کان 50 ڕۆژه‌ و له‌م شاره‌ (خانه‌قین) هه‌موو پارته‌کان که‌ 8 پارتن هه‌ڵمه‌ته‌کانیان بۆ لیستی 469 هاوپه‌ێمانی ، برایه‌تی و پێکه‌وه‌ ژیانه‌ که‌ ناوچه‌کانی خانه‌قین، مه‌نه‌لی، قه‌ره‌ ته‌په‌ و جه‌باره‌ ده‌گرێته‌وه‌.کاک حه‌سه‌ن ده‌شڵێت خۆشبه‌ختانه‌ کورد له‌ دیاله‌ به‌ یه‌ک لیست داده‌بزێت به‌ڵام به‌ کاندیدی جیاواز که‌ مایه‌ێ دڵخۆشیه‌ کورد به‌ هێزێکه‌وه‌ دابه‌زێت بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیه‌کی زۆر به‌ ده‌ست بهێینت و هه‌ر وه‌ها نیشتنگه‌یه‌کی زۆر و ئه‌مه‌ بوه‌ته‌ مایه‌ێ دڵخۆشی خه‌ڵک که‌ کوردستانیه‌کان به‌ یه‌ک بیروباوه‌ر به‌ یه‌ک هێز دابه‌زن له‌ گۆڕه‌پانی هه‌ڵبژاردندا".
XS
SM
MD
LG