Accessibility links

هه‌وڵه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و‌ فه‌له‌ستینێکان به‌رده‌وامه‌


سیناتۆری ئه‌مه‌ریکی جۆن کێری

سیناتۆری ئه‌مه‌ریکی جۆن کێری

هه‌وڵ و کۆشه‌شی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌رله‌نۆی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینێکان له‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا به‌رده‌وامبوو له‌م ده‌مه‌ی جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا دانوستان ڵه‌گه‌ڵ هه‌ردوو کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینێکان ئه‌نجامده‌دات.
به‌رێز کێری له‌ مه‌راسیمیکدا به‌شداریکرد به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی یادکردنه‌وه‌ی قوربانێکانی هوڵۆکوست به‌ر له‌ کۆبونه‌وه‌ی ڵه‌گه‌ڵ سه‌لام فه‌یاضی سه‌رۆك وه‌زیری فه‌له‌ستینێکان و شیمۆن پیرێسی سه‌رۆکی ئیسرائیل.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێیت به‌رێز کێری گوشارده‌کات بۆ درووستبوونه‌وه‌ی متمانه‌یی له‌ نێو هه‌ردوو لادا که‌ ڕێبه‌ره‌کانیان له‌وه‌تای وتووێژه‌ کورتخایه‌نه‌که‌ی سبته‌مبه‌ری ساڵی 2010 وه‌ دانوستانی ئاشتیان ئه‌نجام نه‌داوه‌.
XS
SM
MD
LG