کێشه‌ی کورده فه‌ێلیه‌کان یه‌کێک له هه‌ره کێشه گرنگه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤه که روبه‌رووی حکومه‌تی عێراق بوه‌ته‌وه و له کێشه‌کانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه که‌متر نییه و تا ئه‌و راده‌یبه کێشه‌کانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه گرنگی پێ دراوه به کێشه‌ی فه‌ێلیه‌کان ئه‌و گرنگیه نه دراوه چ له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که خۆێ خاوه‌ن کێشه‌که‌یه وه یاخود حکومه‌تی عێراق که به‌رپرسه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داخوازیه‌کانیان، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا چاره‌نووسی هه‌زاره‌ها کوردی فه‌ێلی بێ سه‌رو شوێنه و له به‌رامبه‌ر زیانه‌کانیاندا تا ئێستاش قه‌ره‌بوو نه‌کراونه‌ته‌وه و سکاڵایان له هه‌ردووبه‌ره‌دا هه‌یه، به‌ره‌ی حکومه‌ت و پارته فه‌ێلیه‌کانی نزدیک به مالکی ولایه‌نه شیعه‌کان وه پارته فه‌ێلیه‌کانی سه‌ر به لایه‌نه کوردیه‌کان.
ریاز فه‌ێلی پارێزه‌ر و هاوئاهه‌نکه‌ری حکومه‌تی عیراق بۆ دۆسیه‌ێ کۆمه‌ڵ کوژی کورده فه‌ێلیه‌کان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ کێشه‌که‌یان له تاق و تاقوه‌چه‌ێ ئوفیس و وه‌زاره‌ته‌کاندا هه‌ڵگێراوه وه یاخود له‌به‌ر ده‌ستدایه به ئومێدی دوزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رکردنێک بۆیان ده‌ڵێت " له ڕاستیدا ئه‌وه دوسیه‌کی گه‌وره‌و ئاڵۆزه و هه‌ر له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه له 20کانی سه‌ده‌ێ ڕابوردوودا ده‌ستێپێکرد و 80 ساڵ به سه‌ری چوو و پاش 10 ساڵ له رووخانی رژێمی پێشوو هێشتا کێشه‌ی کورده فه‌ێلیه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌کراوه، کاک ریاز ده‌شڵێت هۆێ چاره‌سه‌ر نه‌کردنی کێشه‌که چڕی و ئه‌ستور بونه‌وه‌ی کێشه‌که‌یه له ده‌می حکومه‌ته‌کانی پێشوودا و هه‌ر وه‌ها ناکۆکی سیاسی له نێوان پارته فه‌ێلیه‌کاندا ".