سـاڵح موتڵه‌گ جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تدا بۆ تاووتوێکردنی داوای خۆپـیشـانده‌ران و مانگرتووان، بڕیاری دا گۆڕانکاری گرنگ له یاسا لێپـرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ریدا بکرێت، که تایبه‌ته به ڕیشه‌کێشـکردنی به‌عس.
له هه‌واڵێـکدا له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراقدا هاتووه، موتڵه‌گ گوتوویه‌تی به‌پـێی هه‌موارکردنه‌کان ئیدی ئه‌وانه‌ی کاتی خۆی ئه‌ندام فیرقه‌ی پارتی به‌عس بوون، بۆیان هه‌یه هه‌ر پـۆسـتێـکی حکومی بگرنه‌ده‌ست به مه‌رجێـک به توانا بن و وه‌رگرتنیان بۆ پـۆسته‌که له به‌رژه‌وه‌ندی گشـتیدا بێت. گوتووشیه‌تی شیانی هه‌یه ئه‌وانه‌ی کاتی خۆشی فیدائی سه‌دام بووبوون، موچه‌ی خانه‌نشینیـیان بۆ بـبڕێته‌وه.
موته‌ڵه‌گ به‌و بۆنه‌یه‌وه داوای له په‌رله‌مانی عێراق کرد مۆڵه‌تی پشـووی خۆی دوابخات تاوه‌کو ئه‌و بڕیارانه په‌سه‌ند بکرێن که به گوته‌ی خۆی له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقیـیه‌کاندایه.
جێی ئاماژه‌یه لابردنی یاسای لێپـرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری یه‌کێکه له داواکاریـیه سه‌ره‌کیـیه‌کانی ده‌کرێن له میانه‌ی خۆپـیشـاندانه ناڕه‌زایـیه‌کانی له شـاره سووننه‌کاندا له دژی حکومه‌ته‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکیدا سازده‌کرێن. به‌هۆی ئه‌و یاسایه‌وه به سه‌دان کۆنه به‌عسی ڕێگه‌یان پـێنه‌درا خۆیان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پـێشووی په‌رله‌ماندا کاندید بکه‌ن.