Accessibility links

ئیسرائیل: کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ دوا ئاگاهی به‌ ئێران بدرێت


گه‌وره‌ کاربه‌ده‌سـتێـکی ئیسرائیل ده‌ڵێت ئیدی کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی دوا ئاگاهی خۆی به‌ ئێران بدات بۆ ده‌سـتبه‌رداربوونی له‌ کاره‌کانی پـیتاندنی یۆرانیۆم.
یوڤال شتاینتز وه‌زیری کاروباری سـتراتیژی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ له‌ لێـدوانێـکیدا بۆ ڕادیۆی له‌شـکری وڵاته‌که‌ی گوتی نه‌ سـزاکان و نه‌ وتووێژه‌کان نه‌بوونه‌ مایه‌ی وازهێنانی ئێران له‌ پـیتاندنی یۆرانیۆم، بۆیه‌ کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی له‌شـکری له‌ دژی بکرێت، یان له‌ لایه‌ن هه‌موو جیهان و ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاواوه‌ جۆره‌ هێڵێـکی سووری ئاشکرا و ڕوونی بۆ دابنرێت.
یوڤال شتاینتز ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند له‌ پاش شـکستهێنانی وتووێژه‌کانی دوو ڕۆژی ڕابردووی نێوان زلهێزانی جیهان و ئێران له‌ ئه‌لمائاتی پایته‌ختی کازاخسـتان.
ئه‌م وه‌زیره‌ی ئیسرائیل که‌ که‌سێـکی نزیکی سه‌رۆک وه‌زیر بنیامین نه‌ته‌نیاهوه‌، داوا ده‌کات له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک یان مانگێـک ڕێوشوێنی پـێویست له‌ دژی ئێران بگیرێته‌به‌ر، ئه‌گه‌ربێت و ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستبه‌رداری پـیتاندنی یۆرانیۆم نه‌بێت.
ده‌ڵێت ئێران به‌ ناوی وتووێژکردن‌ فێڵ ده‌کات بۆ به‌ده‌سـتهێنانی کاتی زیاتر بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناوکی.
یوڤال شتاینتز، کۆریای باکوری وه‌ک نمونه‌یه‌ک هێنایه‌وه‌ و گوتی چۆن ڕێگه‌ی پـێدرا ورده‌ ورده‌ چه‌کی ناوکی دروسـتبکات و ئه‌وه‌تا ئێسـتا به‌و چه‌که‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ کۆریای باشور و ژاپـۆن و ئه‌مه‌ریکا ده‌کات.
XS
SM
MD
LG