بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌چێت ژماره‌یه‌ک له ڕێکخراوه فێمینیسته‌کان به شێوازێکی نوێ ده‌ستیان کردووه به ناڕه‌زایی ده‌ربڕین.
خه‌بات و داکۆکی و ململانێکانی چالاکوانان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی باره باوه‌کان و وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به شه‌ریعه و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی کۆت و به‌نده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان هاتۆته سه‌ر گردبوونه‌وه بۆ خۆ ڕووتکردنه‌وه‌ی به کۆمه‌ڵ.
ئامینه تایله‌ر له تونس دژی ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی به‌رامبه‌ر خانمانی وڵاته‌که‌ی ده‌کران وێنه‌یه‌کی سنگی خۆی به ڕووتی بڵاوکرده‌وه.
به دوایدا له ئه‌وروپا ڕێکخراوی فێمن وه‌ک پشتیوانی بۆ ئامینه و دژ به‌و ڕێوشوێنانه‌ی به‌رامبه‌ر ئامینه گیرانه به‌ر، ده‌ستیان کرد به خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له به‌رده‌م باڵیۆزخانه و کونسوڵخانه‌کانی وڵاتی تونس‌دا به هه‌مان شێوه‌ی ئامینه به سنگی ڕووته‌وه خۆپیشاندانیان ده‌کرد.
خانمانی چالاکوان ده‌ڵێن هه‌موو ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌یان دژ به‌و سه‌رکوتکردنانه‌ن که له جیهانی ئیسلامدا و به تایبه‌تیش له جیهانی عه‌ره‌بیدا دژ به ژنان ده‌کرێن.
له ئۆکرانیا ڕێکخراویکی فێمینستی به ناوی هێزی خانمان داوای رۆژێک ده‌کات وه‌ک ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی جیهاد کردن بۆ سنگ ڕووتکردنه‌وه.
ئایا ئه‌م جۆری خۆ ڕووتکردنه‌وه‌یه ده‌چێته خانه‌ی داکۆکیکردنه‌وه له خانمان؟
ئایا به‌گژدا چونه‌وه‌ی شه‌ریعه به ده‌رخستنی سنگ ده‌بێت؟
به‌ڵێن ساڵح له‌م مێزگرده‌دا ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش ئاڕاسته‌ی هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وانی میوانی مێزگرده‌که ده‌کات.
ڕۆژنامه‌وان شۆخان مه‌حمود
ڕۆژنامه‌وان به‌هره حه‌مه ڕه‌ش
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: