کۆریای باشور پـشـتڕاستی کرده‌وه که‌وا کۆریای باکور موشه‌کێـکی خۆی بۆ که‌ناری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی گواسـتووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش پاش چه‌ند کاژمێرێـک له‌وه‌ی پـێونگیانگ گوتی ڕه‌زامه‌ندی کۆتایی دراوه بۆ هێرشکردنه سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
وه‌زیری به‌رگری کۆریای باشور کیم کوان جین ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه گوتی پـێده‌چێت موشه‌که‌که جۆری مه‌ودا درێژ بێت، به‌ڵام نه‌ک به‌و مه‌ودایه‌ی بگاته خاکی ئه‌مه‌ریکا. ده‌شڵێت هۆکاری گواستنه‌وه‌ی موشه‌که‌که نه‌زانراوه، به‌ڵام ڕه‌نگه له تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک یان مانۆڕێـکدا به‌کاربهێنرێت.
پـێشـتر هه‌ر ئه‌مڕۆ کۆریای باکور گوتی پـلانه‌کانی په‌سه‌ندکردووه بۆ لێـدانێـکی ناو‌کی له دژی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌و شته‌ی بڕوا ناکرێت له توانایدا هه‌بێت. هه‌روه‌ها دووباره‌ی کرده‌وه که‌وا شیانی هه‌یه له هه‌ر سـاتێـکدا شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێت.
چه‌ک هه‌گڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت وه‌زاره‌ته‌که‌ی به ڕژدی له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی کۆریای باکور ده‌ڕوانێت. ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی وه‌ک هه‌نگاوێـکی خۆپاراستن، ئه‌مه‌ریکا به‌م زووانه سیسته‌مێـکی دژه موشه‌کی پـێشـکه‌وتوو له دورگه‌ی گوامی ئۆقیانوسی پاسفیکدا داده‌مه‌زرێنێت.