Accessibility links

دکتۆرهیڤا په‌ناهی : ده‌ڵێت بریاره‌کانی به‌رپرسانی هه‌رێم نا ڕۆنن

  • Jani Diylan

Hiva Panahi هیڤا په‌ناهی

Hiva Panahi هیڤا په‌ناهی

هه‌ر نی عێراق پاش 10 ساڵ له‌ رووخانی ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ێن گه‌شه‌یه‌کی زۆری به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ به‌ڵام وه‌کو باس ده‌کرێت هێشتا سه‌رنجێکی ئه‌وتو به‌ درووستکردنی ژێرخانی ئابوری نه‌دراوه‌.
دکتۆر هیڤا په‌ناهی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له‌ زانکۆی پاندیۆس له‌ ئه‌سینای یۆنان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ / رادیۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت " ئه‌و گه‌شه‌کردنه‌ له‌ لایه‌که‌وه‌ بۆ ئێمه‌ دڵ خۆشکه‌ره‌ به‌ڵام له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ جێگای داخه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندی بریاری گرنگی ئابوری سیاسی هه‌یه‌ که‌ له‌ به‌رپرسانی هه‌رێمه‌وه‌ ده‌درێت به‌ شیوه‌یه‌کی ناروون روو ده‌دات، مه‌به‌ست له‌وه‌یه‌ خه‌ڵکی کوردستان کاتێک ئاگادار نیین له‌و جۆره‌ په‌ێوه‌ندیانه‌ و شته‌کانیان بۆ شی ناکرێته‌وه‌ نابن به‌ پشتیوانێک بۆ بریار و جۆڵه‌ سیاسیه‌کانی به‌رپرسانی ئێمه‌ێ کورد".
XS
SM
MD
LG