Accessibility links

کۆمسیۆنى موسڵ: هیچ نوسراومان پێنەگەیشتووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن لەو پارێزگایە

  • Amir Goran

جوان نەعیمى وتەبێژى ئۆفیسى موسڵى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا گوتى ئەوان لە ڕاپەڕاندنى کارەکانیان بەردەوامن بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە پارێزگاکه‌دا لە وادەى دیارىکراوى خۆىدا لە 20 ی مانگی چوار و لە ئێستاشدا ئەوان ئامادەن بۆ ئەو پرۆسەیە.
گوتیشى تاوەکو ئێستا ئۆفیسەکەیان هیچ نوسراوێکى رەسمی بۆ دواخستنى هەڵبژاردن لەو پارێزگایەدا پـێنه‌گه‌یشـتووه‌ چ لە کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردن لە بەغدا یان لە حکومەت.
لە لایەکى ترەوە میقداد شەریفى سەرۆکى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان لە موسڵ لە کۆنفراسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لە چەند رۆژى داهاتودا دواخستن یان بەڕێوەچونى هەڵبژاردن لە هەردوو پارێزگاى موسڵ و ئەنبار یەکلایى دەبێتەوە.
XS
SM
MD
LG