کۆریای باکور ڕایگه‌یاند که‌وا ده‌سـتی به چالاکیـیه‌کانی کردووه‌ته‌وه له ده‌زگایه‌کی ڕیاکته‌ری ناو‌کی پـلۆتۆنیۆم که پـێشـتر دایخسـتبوو. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت په‌ره به کاره‌کانی پـیتاندنی یۆرانیۆمیش ده‌دات.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی KCNA فه‌رمی ئه‌و وڵاته ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌سه‌ر زاری کاربه‌ده‌سـتانه‌وه بڵاوی‌کرده‌وه که‌وا ده‌زگای ناو‌کی یۆنگبیۆن چاک ده‌کرێته‌وه و ده‌خرێته‌وه‌گه‌ڕ به مه‌به‌سـتی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی زیاتر و نه‌هێشـتنی که‌م‌وکوڕیـیه‌کانی وزه‌ی ئه‌لیکتریک له وڵاته‌که‌دا.
ئاژانسه‌که گوتی کاره‌کان بریتی ده‌بن له وه‌گه‌ڕخستنی ڕیاکته‌رێـکی ناو‌کی بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم و ڕیاکته‌رێـکی 5 مێـگا واتی بۆ به‌رهه‌مهێنانی سووته‌مه‌نی پلۆتۆنیۆم، ئه‌وه‌ی له دروسـتکردنی چه‌کی ناوکیدا به‌کاردێت.
کۆریای باکور له سـاڵی 2007 وه ده‌زگای ناو‌کی یۆنگبیۆنی داخستبوو له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی کۆمه‌کی ئابوری له وڵاتانی خۆرئاواوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌م باره‌یه‌وه گوتی گرژی نێوان کۆریای باکور و کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌هه‌ندی زۆر دوری وه‌رگرتووه. گوتیشی ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه که‌س نیازی نیـیه هێرش بکاته سه‌ر کۆریای باکور، وه دانوسـتاندن تاکه ڕێـگه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌که.