Accessibility links

ئوسامه‌ جه‌میل: ئه‌گه‌ر به‌غدا له‌ به‌رامبه‌ر داواکانی کورد وه‌ڵامی نه‌بوو، ئه‌وا ڕه‌نگه‌ مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی بێته‌ ئاراوه‌

  • Haider Kareem

ئوسامه‌ جه‌میل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

ئوسامه‌ جه‌میل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری سه‌رکردایه‌تی کورد بۆ بایکۆتکردنی کۆبوونه‌وه‌کان حکومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق، حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شـی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی کردووه‌ له‌گه‌ڵ ئوسامه‌ جه‌میل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان.
ئوسامه‌ جه‌میل ده‌ڵێت سه‌ره‌تا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی هه‌رێمی کوردسـتاندا کۆبووه‌ته‌وه‌ که‌ کۆمه‌ڵێـک داواکاریـیان هه‌بووه‌ بۆ چاکسـازی له‌ هه‌رێمه‌که‌دا.
پاشـان سه‌رۆکی هه‌رێمی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کاندا ئه‌نجامدا‌. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا کێشه‌ و مه‌سه‌له‌کانی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراقدا تاووتوێ کراون.
ده‌شڵێت له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ بڕیاردار وه‌زیر و په‌رله‌مانتارانی کورد له‌ به‌غدا بۆ کۆبوونه‌وه‌کانی حکومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌، چونکه‌ هه‌تا ئێسـتا هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی باشی نه‌بووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسـته‌ی ئێسـتای کورد له‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ به‌غدا، به‌ڵـکو به‌ پـێچه‌وانه‌وه‌ عه‌لی ئه‌لئه‌دیب جێـگری نوری ئه‌لمالیکی له‌ سه‌رکردایه‌تی حزبی ده‌عوه‌ دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌ به‌ توندی له‌ دژی کورد قسه‌ی کردووه‌ و گوتووه‌یه‌تی مادده‌ی 140 کۆتایی‌پـێهاتووه‌ و نابێت جێبه‌جێ بکرێت.
ئوسامه‌ جه‌میل هه‌روه‌ها ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ له‌ لایه‌نی کوردی نه‌گیرێت، بڕیاردراوه‌ نامه‌یه‌کیش له‌ لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌ کوردسـتانیـیه‌کانه‌وه‌ بۆ هاوپه‌یمانی نیشـتمانی عێراق ڕه‌وانه‌بکرێت، ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌ شیعه‌کان ده‌گرێته‌وه‌، تیایدا داوای ڕوونکردنه‌وه‌ بکرێت و پـێـیان ڕابگه‌یه‌نن کورد چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی ئه‌وانه‌.
ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌نگاوی ئه‌رێنیـیان نه‌بوو، ئه‌وا لایه‌نی کوردی هه‌نگاوێـکی دیکه‌ ده‌نێت، وه‌کو ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی وه‌زیر و په‌رله‌مانتارانی کورد له‌ به‌غدا. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر پاش ئه‌وه‌ش وه‌ڵامیان نه‌بوو، ئه‌وا ڕه‌نگه‌ کورد گه‌وره‌ترین بژاره‌ بگیرێته‌به‌ر ئه‌ویش ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی یاخود سـازدانی ڕاپـرسیـیه‌کی گشـتی بۆ خه‌ڵـکی کوردسـتان بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بدات چ هه‌نگاوێـک له‌ به‌رامبه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراقدا بنێت.
XS
SM
MD
LG