Accessibility links

مێزگرد: هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری ئێران، ململانێ نێوان باڵه‌کانی ناو بازنه‌ی ده‌سته‌ڵات و گرتنی ڕۆژنامه‌وانان به‌ تایبه‌تی له‌ کوردستانی ئێران

  • Motabar Shirwani


وا داندراوه‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری ئێران له‌ 14ی مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ بچن که‌ ده‌بنه‌ یه‌که‌م ده‌نگدانی له‌م چه‌شنه‌ له‌وه‌تای به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌ مشتومه‌رسه‌ره‌کانی سه‌کۆماری 2009 که‌ تێدا سه‌رکۆمار مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ گه‌ڕی دووهه‌م هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌. هه‌ر چه‌نده‌ به‌ پێی ده‌ستوه‌ری ئێران، ئه‌حمه‌دی نژاد بۆی نیه‌ ئه‌م جاره‌ خۆ کاندید بکاته‌وه‌، چاودێران ململانێکه‌ نێوان لایه‌نی سه‌ر به‌ ئه‌حمه‌دی نژاد و نه‌یاره‌ زۆرکۆنه‌پارێزه‌کانی(ئۆسولگه‌راکان) ده‌بینن. له‌ هه‌مانده‌م، کاربه‌ده‌ستان گوشاریان له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان و چالاکوانان توندتر کردووه‌.
له‌م مێزگرده‌دا، دوو ڕۆژنامه‌وانی کورد و شاره‌زای کاروباری ئێران ئازاد کوردی له‌بلژیک و عارف نادری له‌ نۆروێژ ڕای خۆیان له‌و بوارانه‌دا ده‌رده‌بڕن.
به‌ڕێز نادری ده‌ڵێت به‌ پێی ئه‌و ململانێیه‌ی نێوان لا‌یه‌نه‌کان ده‌ست پێیکراوه‌ واده‌رده‌که‌وێت،" دیسانه‌وه‌ هه‌لبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری ئێران هه‌روا به‌ هاسانی تێ ناپه‌ڕن." نادری ده‌شڵێت ململانێیه‌کان ده‌ری ده‌خه‌ن که‌ هاوئاهه‌نگی له‌ ناو باڵه‌کانی ده‌سته‌ڵاتدا نیه‌.
ئازاد کوردی ده‌ڵێت گه‌وره‌ترین فاکتۆر بۆ خامنه‌یی(ڕێبه‌ری باڵای دینی ئێران) ڕاگرتنی ئه‌و نیزامه‌یه‌ که‌ زیاتر له‌ 34 ساڵه‌ ئه‌و یه‌کێک له‌ کۆڵه‌له‌کانی بووه‌. کوردی ده‌شڵێت هه‌ر به‌ هۆی ململانێیه‌کانه‌ که‌ خامنه‌یی به‌ هه‌ڕه‌شه‌، به‌ ڕێگای که‌سا‌یه‌تییه‌کان هه‌وڵی داوه‌ جه‌ووی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ شێوه‌یه‌ک ڕابگرێت تا به‌ تایبه‌تی له‌ باری ئه‌منییه‌وه‌ زیان له‌ پێکهاته‌ی ڕژیم نه‌دات.'
XS
SM
MD
LG