Accessibility links

به‌رنامه‌ی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا: پاراستنی زانیاریـیه‌کانت و کۆمپـیۆته‌ر له‌ هاکـکردن


لە جیهانی ئەمڕۆدا تەکنەلۆجیا گەشتووەتە هەموو جونگەکانی ژیانەوە، کەسانیش هەن لەم بوارەدا توانایان هەیە بۆ زانیاری کەسانی‌دیکە دزەبکەن و تەنانەت بووە بە چەکێک لە نێوان حکەمەتەکاندا و دژ بە بەرژەوەندیـیەکانی یه‌کتر بەکاری‌دێنن.
داهاتی بازاڕی هاکـکردن به‌ ملیاره‌ها دۆلار هه‌ژمارده‌کرێت و له‌م سـاڵانه‌ی دوایـیدا شێوه‌کانی ئه‌نجامدانی ئاڵۆزی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.
خۆپاراستن لەهاکردن بۆتە سەرئێشە بۆ زۆر کەس. ته‌نانەت حکومه‌تەکانی جیهان ڕوویان کردووەتە گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی توانایـیان هەیە زانیاریە نهێنەکانیان لەو جۆرە هێرشانە بپارێزن.
مەترسیـیەکانی هاککردن لەوەدایە زیان بە زانیاری تاکە کەسه‌کان و بەکارهێنانی تۆڕی ئینتەرنێت بەگشتی دەگەێنێت، لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت بەناردنی ئیمه‌یڵی تایبەت هەڵگری ڤایرۆس یاخوود بەرنامەی هاککردن دزە بۆ زانیاری کەسان و کۆمپانیاکان و بانکەکان بکرێت.
له‌م باره‌یه‌وه‌ وریا کاڵێ له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌رنامه‌ی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا وتووێژی له‌گه‌ڵ هونه‌ر قادر شـاره‌زا و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌ بواری پاراسـتنی سیسته‌می کۆمپـیۆته‌ردا کردووه‌.
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG