هێزی سه‌ربازی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بنکه له‌شکرییه‌که‌ی خۆیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان داوه‌ته ده‌ست هێزی خۆجێیی له‌شکری وڵاته‌که.
ئه‌م ڕاده‌ست کردنی بنکه له‌شکرییه وه‌ک جێبه‌جێکردنی داوایه‌کی حامد کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانستان بووه پاش ئه‌و قسه و باسانه‌ی هه‌بوون سه‌باره‌ت به پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ له‌لایه‌ن سه‌ربازه ئه‌مریکایی و ئه‌فغانیه‌کانه‌وه.
ژه‌نه‌راڵ تۆنی تۆماس له لێدوانه‌که‌یدا بۆ ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس هه‌واڵی چۆڵکردنی بنکه‌ی له‌شکریی نرخ ی پشتڕاست کردۆته‌وه.
عه‌تاالله خۆگیانی ده‌مڕاستی حکومه‌تی هه‌رێمی وه‌رداک که بنکه له‌شکریه‌که له‌وێیه گوتوویه‌تی پاش کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا، هێزی هاوبه‌شی ئاسایشی ئه‌فغانستان له‌وێ دانراون.