عێراق ده‌ڵێت فڕۆکه‌ی زیاتر ڕاده‌گرێت له‌وانه‌ی به ئاسمانی وڵاته‌که‌دا ڕه‌ت ده‌بن و هه‌روه‌هاش ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ش که به خاکی عێراقدا ده‌ڕۆن و وه‌ک گه‌وره کاربه‌ده‌ستێکی عێراقی ده‌ڵێت پشکنینی زیاتر ده‌کرێت به‌هۆی ئه‌گه‌ری ناردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ شه‌ڕی ناوخۆی سوریا.
عه‌لی ئه‌لموسه‌وی ده‌مڕاستی حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ده‌ست ده‌کات به پشکنینی زیاتر ده‌کات و له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس گوتوویه‌تی وڵاته‌که‌ی ڕێگه ده‌گرێت له ناردنی چه‌ک بۆ ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د و بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی سوریاش.
ئه‌لموسه‌وی ده‌ڵێت حکومه‌تی عێراق هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی نییه له پڕ چه‌ککردنی لایه‌نه‌کانی قه‌یرانی سوریا.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ش دوابه‌دوای سه‌ردانه‌که‌ی جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دێت بۆ عێراق که له‌وێ به نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقی گووت ده‌بێت ناردنی چه‌کی ئێران و جه‌نگاوه‌ران بۆ سوریا ڕابگیرێت.
ئه‌و فڕۆکانه‌ی ئێران که به ئاسمانی عێراقدا ده‌چن به‌ره‌و سوریا ده‌مێکه هۆکاری ناکۆکی نێوان وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و عێراقن.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکایی نیگه‌رانی و ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی ئه‌و گه‌شته فڕۆکه‌ییانه که ده‌کرێت بگوترێت ڕۆژانه‌یه به مه‌به‌ستی ناردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بن بۆ ڕژێمه‌که‌ی سوریا.
له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌شدا به‌ڵام هێشتا ئاشکرا نییه چه‌ند فڕۆکه و ماشێن ده‌پشکنرێن.
ئه‌لموسه‌وی ده‌ڵێت به‌شێک له کێشه‌که درێژی سنوری نێوان عێراق و سوریایه که نزیکه‌ی 600 کیلۆمه‌تره.
به‌گشتی سه‌رهه‌ڵداوانی ڕێکخراوی میلیشیایی جه‌بهه‌تولنوسره کۆنترۆڵی ئه‌و ناوچه سنوریانه‌یان کردووه و ده‌مڕاستی حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت به‌رفراوانی ئه‌و سنوره وه‌های کردووه نه‌توانرێت به ته‌واوه‌تی کۆنترۆڵ بکرێت.