چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵـداوان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر شـارۆچکه‌یه‌کی سـتراتیژی له نزیک سـنووری وڵاته‌که له‌گه‌ڵ ئوردندا.
کۆمه‌ڵی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵـداوان وایان له زۆربه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌ت کردووه شـارۆچکه‌ی داعل له پارێزگای ده‌رعا جێبهێڵن، ئه‌مه‌ش له پاش 24 کاژمێر له شه‌ڕی خوێناوی که تیایدا به لایه‌نی که‌م 16 سه‌رهه‌ڵـداو کوژراون.
ئه‌و شـارۆچکه‌یه وه‌ها لێی ده‌ڕوانرێت ده‌روازه‌یه‌ک ببێت بۆ چوونه ناو دیمه‌شقی پایته‌خت.
کۆمه‌ڵه‌که هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له ناوچه‌کانی قابون و یه‌رموکی قه‌راغ شـاری دیمه‌شق شه‌ڕ هه‌ڵگیرسـاوه.
ئه‌مانه ڕۆژێـک پاش ئه‌وه دێن که گولـله خومپاره‌یه‌ک به‌ر زانکۆی دیمه‌شق که‌وت و بووه مایه‌ی کوژرانی نزیکه‌ی 15 خویندکار. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ئۆباڵی هێرشه‌که ده‌خه‌نه ئه‌سـتۆی ئۆپـۆزسیۆنه‌وه. چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆنیش لای خۆیانه‌وه هه‌واڵی ڕووداوه‌که‌یان بڵاوکرده‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌یان نه‌کرد به‌وه‌ی کێ له‌و هێرشه به‌رپـرسیاره.