Accessibility links

ئه‌مه‌ریکا سه‌رزه‌نشـتی کۆریای باکور ده‌کات له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ نوێـیه‌کانی

  • VOA News

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جۆرج لیتڵ

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جۆرج لیتڵ

وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت نیگه‌رانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی کۆریای باکور که‌ ده‌ڵێت ده‌توانێت گورزی له‌شـکری له‌ نیشانه‌کان بدات له‌ هه‌ردوو دورگه‌ی گوام و هاوایی و هه‌روه‌ها له‌ خاکی ئه‌مه‌ریکا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جۆرج لیتڵ ده‌ڵێت ده‌بێت کۆریای باکور ڕابوه‌ستێت له‌ دروسـتکردنی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاشـتی، وه‌ ئه‌و جۆره‌ لێـدوانه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هیچ که‌سێـکدا نیـیه‌.
پـێشـتر کۆریای باکور هه‌ڕه‌شه‌ی کرد که‌وا موشه‌ک و تۆپـخانه‌کانی خستووه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیـیه‌وه‌.
کاربه‌ده‌سـتانی کۆریای باشور ده‌ڵێن هیچ جۆره‌ جموجۆڵێـکی له‌شـکریـیان له‌ کۆریای باکور به‌دی نه‌کردووه‌.
XS
SM
MD
LG