قوبڕس خۆی له مایهپـوچی یاخود ئیفلاسبوون ڕزگارکرد، ئه‌مه‌ش له ڕێـگه‌ی قایل‌بوونی به به‌رنامه‌یه‌کی به‌هاناچوونه‌وه که بریتیـیه له داخسـتنی دووه‌مین بانکی گه‌وره‌ی وڵاته‌که‌ی و زیادکردنی باج به‌سه‌ر که‌سـانی ده‌وڵه‌مه‌ند، ئه‌وانه‌ی پاره‌یان له بانکدا هه‌یه، له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ش، قوبڕس 13 ملیار دۆلار له دابینکه‌رانی قه‌رزه‌وه وه‌رده‌گرێت.
به پـێی ئه‌و به‌رنامه‌ی بههاناچوونه، که ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دوایـین واده‌ی بوو په‌سه‌ندبکرێت، بانکی Laiki داده‌خرێت و ئه‌و پارانه‌ی بڕه‌که‌یان 130 هه‌زار دۆلاره یان که‌متره بۆ بانکی به‌هێزی قوبرس ده‌گوزرێنه‌وه.
ئه‌و بڕه پارانه‌شی له سه‌روو 130 هه‌زار دۆلارن، به گوێره‌ی ڕێنمایـیه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا بیمه‌ی پاراسـتنیان نیـیه، بۆیه به‌شـێـکی له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به‌ڵام هێشـتا ڕوون نیـیه بڕی پاره‌که‌ی له‌ده‌ست ده‌درێت چه‌نده.
ئه‌م ڕێـکه‌وتنه له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له دوایـین سـاتدا مۆرکرا له میانه‌ی وتووێژه‌کان له برۆکسل له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌وروپا و بانکی ناوه‌ندی ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی. بۆ مسۆگه‌رکردنی ئه‌م به‌رنامه‌ی بههاناچوونه له لایه‌ن دابینکه‌رانی قه‌رزه‌وه ده‌بێت حکومه‌تی قوبڕس بۆخۆشی بڕی 7.5 ملیار دۆلار دابینبکات.
وه‌زیری دارایی ئه‌ڵمانیا ڤۆڵفگانگ شویبله گوتی یاسادانه‌رانی قوبڕس پـێویسـت ناکات له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌یه نوێـیه ده‌نگ بده‌ن، چونکه خۆیان به‌رنووسی بڕیارێـکیان په‌سه‌ندکردووه بۆ داڕشتنی ڕێوشوێنی نوێ بۆ بانکه‌کان.
هه‌روه‌ها له ترسی هه‌ره‌سهێنانی بانکیش له وڵاته، بانکی قوبڕس له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بڕی پاره‌ی ده‌توانرێت ڕۆژانه له ئامێری ئه‌لیکترۆنی ده‌رهێنانی پاره‌وه ڕابکێشرێت بۆ 130 دۆلار سـنووردارکرد.