Accessibility links

دیموکراسی له‌ عێراقدا ڕووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ک ته‌گه‌ره‌ ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش وه‌های کردووه‌ ئاینده‌ی دیموکراسی له‌ وڵاته‌که‌دا نادیاربێت.

له‌وه‌تای 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ له‌ عێراق چوار هه‌ڵبژاردن کراون دووانیان گشتی و دوانیشیان هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکان بوون و بڕیاریشه‌ له‌ مانگی داهاتوودا هه‌ڵبژاردنێکی تر له‌ پارێزگاکاندا بکرێت بۆ ئه‌نجومه‌نه‌کان و له‌ ساڵی داهاتووشدا هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ ده‌کرێت.
به‌ڵام حکومه‌تی عێراق بڕیاری داوه‌ له‌ دوو پارێزگای وڵاته‌که‌دا که‌ زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی له‌ سوننه‌کانن هه‌ڵبژاردن بۆ ماوه‌ی 6 مانگ دوابخرێت.

عێراقیه‌کان نیگه‌رانییان هه‌یه‌ له‌ ئاینده‌ی خۆیان و هه‌ندێکیان ده‌ڵێن شه‌ڕی عێراق دیکتاتۆرێکی ڕوخاند به‌ڵام ژماره‌یه‌ک دیکتاتۆری تری به‌دوای خۆیدا هێنا.

هه‌ندێکی تریش له‌و بڕوایه‌دان دیکتاتۆریه‌ت باشترین ڕێگایه‌ بۆ هاتنه‌ ئارای ئاشتی و یه‌کپارچه‌یی وڵاته‌که‌ و یه‌کگرتوویی خه‌ڵکیش.

ئه‌مانه‌ بێ له‌وانه‌ی ده‌ڵێن ڕیبه‌رانی ئێستای عێراق پشێوی ئاینزایی خۆیان بۆ هۆکاری هه‌لپه‌رستانه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆیان به‌کارده‌هێنن.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه‌:
XS
SM
MD
LG