Accessibility links

له‌ باکوری تایلاند 30 بورمایی ده‌کوژرێن


هێزه‌کانی ئاسایش له‌ شوێنی ئاورکه‌وتنه‌وه‌که‌ بڵاوبوونه‌ته‌وه‌

هێزه‌کانی ئاسایش له‌ شوێنی ئاورکه‌وتنه‌وه‌که‌ بڵاوبوونه‌ته‌وه‌

به‌لانی که‌م 30 ئاواره‌ی بورمایی کوژراون و نزیکه‌ی 200 که‌سی تریش بریندارن پاش ئه‌وه‌ی دره‌نگانێکی ڕۆژی هه‌ینی ئاورێک له‌ناو ئۆردوگایه‌کی په‌نابه‌راندا که‌وته‌وه‌ له‌ باکوری تایلاند.

کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئاوره‌که‌ ده‌وروبه‌ری کاژمێر چواری سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی له‌ ئۆردوگاکه‌دا که‌وتۆته‌وه‌ و بۆته‌ مایه‌ی ڕوخانی نزیکه‌ی 100 له‌و ماڵانه‌ی ئاواره‌ بورماییه‌کان تیایدا ده‌ژیان.
له‌م ڕووداوی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌یه‌دا بنکه‌ی ته‌ندروستی و بنکه‌ی دابه‌شکردنی خۆراکیش سوتاون.

ده‌زگای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ هۆکاره‌کانی گواستنه‌وه‌ی بۆ برینداره‌کان دابینکردووه‌ و هه‌روه‌هاش که‌ره‌سته‌ و که‌ل و په‌لی یارمه‌تیدانی ده‌سبه‌جێیش.

کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هه‌وڵه‌ فریاگوزاریه‌کان به‌ هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان کاربه‌ده‌ستانی خۆجێیی تایلاند و کاربه‌ده‌ستانی ئۆردوگاکه‌ بووه‌.

ئه‌م ئۆردوگایه‌ له‌ ساڵی ‌1992 ه‌وه‌ دانراوه‌ بۆ ئه‌و بورماییانه‌ی له‌ قه‌یرانی نه‌ژادی وڵاته‌که‌یان هه‌ڵدێن. نزیکه‌ی 3500 په‌نابه‌ر له‌و ئۆردوگایه‌دا ده‌ژین.
XS
SM
MD
LG