میشێل سوله‌یمان، سه‌رۆکی لوبنان به فه‌رمی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که‌ی په‌سه‌ندکرد، پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت لۆمه‌ی به‌رده‌وامی ناکۆکیه‌کانی ناو حکومه‌تی لوبنانی ده‌کرد.
ته‌نها یه‌ک ڕۆژ پاش ڕاگه‌یاندنی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌که‌ی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه نه‌جیب میقاتی نوسراوی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌که‌ی به فه‌رمی خسته به‌رده‌م سه‌رۆکی لوبنان.
سه‌رۆکی لوبنانیش داوای له کابینه‌ی حکومه‌ت کردووه تا ببێته حکومه‌تی ڕایی کردنی کاروباره‌کان تا ئه‌و ده‌مه‌ی حکومه‌تێکی نوێ پێکده‌هێنرێت.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس له‌م هه‌واڵه‌یدا ئاماژه ده‌کات به‌وه‌ی ئه‌م ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌یه زه‌مینه خۆشده‌کات بۆ شێوازه‌کانی مانۆڕی سیاسی له لوبناندا هاوکاتی ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی ناو په‌رله‌مان له هه‌وڵی پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌کی زۆرینه‌ن تا بتوانێت سه‌ره‌ک وه‌زیری نوێی وڵاته‌که دیاربکات.
ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌که‌ی میقاتی له‌م کاته‌دا مه‌ترسی دروستکردنی بۆشاییه‌ک به‌دوای خۆیدا دێنێت له گه‌وره پۆستێکی ده‌وڵه‌تییدا له لوبنان له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی هه‌روادێ و پشێویه‌کان به‌ره‌و زۆربوون ده‌ڕۆن و لێره و له‌وێی وڵاته‌که‌دا توندوتیژی ڕووده‌ده‌ن به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریای دراوسێوه‌ی.
هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه نه‌جیب میقاتی گوتوویه‌تی ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆکاری تایبه‌ت به‌خۆی، به‌ڵام له هه‌مان ده‌میشدا داوای دیالۆگی نیشتیمانی کردووه له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که‌دا.