Accessibility links

ئامه‌د(دیار به‌کر)، کورد و تورکیا چاوه‌ڕوانی په‌یامه‌که‌ێ ئۆجه‌لانن

  • Jani Diylan

Hemn Seyedi هێمن سه‌ێدی

Hemn Seyedi هێمن سه‌ێدی

ته‌نها ڕۆژێک ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان له‌ دورگه‌ێ ئیمرالیه‌وه‌ په‌یامه‌که‌ی پێشکه‌ش بکات.
لێکۆڵه‌ری کاروباری ڕامیاری هێمن سه‌ێدی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ / رادیۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت " به‌رێز ئۆجه‌لان که‌ زۆرتر له‌ 14 ساڵه‌ له‌ سلولی ئینفرادی دایه‌ نه‌ک له‌ زیندانی ئاساییدا ده‌توانین بڵێن کارێکی بێ وێنه‌ێ کردووه‌ وه‌ یاخود له‌ مێژووی کوردا بێ وێنه‌ێ کردووه‌ که‌ توانیوه‌تی له‌ زیندان ڕا ڕابه‌رایه‌تی حیزبه‌که‌ی و ته‌نانه‌ت رێبه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی کورد بکات، توانیوه‌تی سه‌ڵامه‌تی فیکری و هزری خۆێ بپارێزی وه‌ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی دژواریه‌کانی زیندان شاراوه‌ نییه‌ له‌ هه‌مومان ده‌زانین چ دژواریه‌کی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ ڕاستی توانیوه‌تی که‌ ڕێبه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌که‌ێ زۆر ئه‌کتیڤ و زیندوو ڕاگرێت وه‌ ئێستاش نه‌ ته‌نها کورده‌کانی باکور له‌ ڕاستیدا ده‌کرێ بڵێن زۆربه‌ێ دڵسۆزانی کورد وه‌ ته‌نانه‌ت دڵسۆزانی تورکیش چاوه‌ڕوانن داخوا له‌و په‌یامه‌ێ که‌ سبه‌ێنی ڕایبگه‌ێنی چ پێشنیارێک ده‌کات".
XS
SM
MD
LG