ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه سه‌رانسه‌ری عێراقی گرته‌وه و له ئاکامدا 65 که‌س کوژراون و به ده‌یان که‌سی دیکه برینداربوون.
ژماره‌یه‌کی زۆری ته‌قینه‌وه‌کان له به‌غدای پایته‌خت بوون، له گه‌ڕه‌که‌کانی سه‌در و کازمیـیه و دۆره و سه‌یدیـیه و زه‌عفرانیـیه و بوونه‌ته مایه‌ی کوژران و برینداربوونی ده‌یان که‌س.
2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراویش له پارێزگای بابلی باشوری عێراق ته‌قیونه‌ته‌وه و به‌هۆیانه‌وه چه‌ند که‌سێـک کوژراون و برینداربوون.
له باکوری به‌غدا، له ناوچه‌ی تاجی گولـله خومپاره‌یه‌ک له نزیـک بنکه‌یه‌کی ته‌ندروسـتی که‌وتووه و له ئاکامدا 2 که‌س کوژراون. له شـارۆچکه‌ی تاڕمیـیه‌ش بۆمبێـکی لاڕێ به هێزێـکی گه‌ڕۆکی له‌شـکریدا ته‌قیوه‌ته‌وه و سه‌ربازێـک کوژراوه.
له شـاری به‌عقوبه‌ی پارێزگای دیاله، بۆمبێـکی لاڕێ که بۆ لێدانی هێزێـکی گه‌ڕۆکی پـۆلیسـدا ته‌قێنرابووه‌وه، به‌ر ئۆتۆمبیلێـکی سیڤیلدا که‌وتووه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی که‌سێـک.