Accessibility links

ئۆپـۆزسیۆنی سوریا سه‌رۆک وه‌زیر بۆ حکومه‌تێـکی کاتی هه‌ڵده‌بژێرێت

  • VOA News

هاوبه‌ندی نیشتمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ غه‌سـان هیتۆی بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و حکومه‌ته‌ کاتیـیه‌ هه‌ڵبژارد که‌ چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت پـێـکبهێنرێت.
له‌ پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا 52 که‌س به‌شـداریـیان کرد، له‌وانه‌ 48 یان ده‌نگیان دا و 4 که‌سیشیان به‌ سـپـێتی کارتی ده‌نگدانه‌که‌یان دانابوو. غه‌سان هیتۆ 35 ده‌نگی به‌ده‌سـتهێنا و ئه‌سعه‌د مسته‌فا 7 ده‌نگ و هه‌ر یه‌ک له‌ به‌هیج مه‌لا حوێج و عه‌بدول مه‌جید ئه‌لحه‌میدی 5 ده‌نگ و وه‌لید ئه‌لزوعبی 2 ده‌نگ و هه‌ریه‌ک له‌ ئوسامه‌ ئه‌لقازی و جه‌مال ئه‌لقارسلی له‌ پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که‌دا کشانه‌وه‌.
غه‌سان هیتۆ له سـاڵی 1964 له‌ دیمه‌شق له‌‌دایکبووه‌ و بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌ زانستی کۆمپـیوته‌ردا له‌ ئه‌مه‌ریکا به‌ده‌سـتهێناوه‌.
XS
SM
MD
LG